٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم دەستی پێكرد

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر-  KDP.info/ ئەمڕۆ لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم دەستی پێكردووەو لەسنووری پارێزگای هەولێریش زیاتر لەنیو ملیۆن قوتابی بەشداری دەكەن.  كارزان كانەبی بەڕێوەبەر راگەیاندنی پەروەردەی هەولێر بە KDP.infoراگەیاند: ئەمڕۆ یەكەم تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم لەیازدە پەروەردەی سنووری پارێزگای هەولێر بەبەشداری زیاتر لەنیو ملیۆن قوتابی لە دوو هەزار قوتابخانە لەكەشێكی هێمن و ئارام بەڕێوەچووە و بەردەوام چاودێری رەوشی تاقیکردنەوەکان کراوە بۆ ئەوەی بەباشی پرۆسەکە بەرێووە بچێت ، هەموو پێداویستییەکان لەوباریەوە ئامادەکراون. بەڕێوەبەر راگەیاندنی پەروەردەی هەولێر ئەوەشی راگەیاند: ئەمرۆ لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان هەروەها هەولێر تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی قۆناغەكانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەڕێوەدەچێت و ماوەی هەشت ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژی شەشی مانگیش پشووی فەرمیەو تاقیكردنەوەكان ڕۆژێك دەچێتە دواوە.

هەواڵی پەیوەندیدار