٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەهۆی توندوتیژییەكان لە میسر 17 كەس كوژران

سەرچاوە: KDP.info

میسر - KDP.info/ لە میسر لە ئاكامی شەڕوپێكدادان و توندوتیژی 17 كەس كوژران و دەیانی دیكەش برینداربوون.

لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە لە ئاكامی شەڕوپێكدادان و توندوتیژی دوێنێی پارێزگاكانی میسر كە لە نێوان لایەنگرانی ئیخوان و هێزە ئەمنیەكان رویدا 17 كەس كوژران و 57 كەسی دیكەش برینداربوون.

هاوكات سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشكرد لە نێو كوژراوەكاندا 10 كەس لە قاهیرە و 3 كەس لە شاری فیوم و 2 كەس لە شاری ئەسكەندەرییە و ئەوانی دیكەش لە شارەكانی دیكە بوون. هاوكات سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند 258 كەسیان دەستگیر كردوە كە سەر بە كۆمەڵەی ئیخوانن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار