دەستگیرکردنی واسق به‌تات ئه‌مینداری گشتی حزبوڵلای عێراقی پشتراستکرایەوە

بەغدا - KDP.info/ هێزێكی ئه‌منی عێراق واسق به‌تات ئه‌مینداری گشتی حزبوڵلای عێراقی و فه‌رمانده‌ی سوپای موختاری ده‌ستگیر كرد. بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆ کە وێنەیەکی دەست KDP.infoکەوتووە ، هێزە ئەمنییەکان لە شاری بەغدا چونەتە سەر ماڵی، واسق بەتاتی سەرکردەی سوپای موختار و دەستگیریان کردوە. ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ بەتات ئێستا رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە و لێکۆڵینەوەش لە گەڵیدا بەردەوامە. لەلایەکی دیکەوە سه‌رچاوه ئەکی ئەمنی ڕاگه‌یاند، ناوبراو گواستراوه‌ته‌وه بۆ باره‌گایه‌كی ئه‌منی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵێنه‌وه له‌گه‌ڵیدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ده‌ستگیركردنی واسق به‌تات پاش یه‌ك ڕۆژ دێت له ده‌ستگیركردنی براكانی له پارێزگای میسان. پێشتر واسق بەتات ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای عیراق و فەرماندەی سوپای موختار لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عەرەبییە، نهێنیی ئەو كردەوانە ئاشكراکردبوو ، كە لە عێراق ئەنجامی داون، هەروەها دانی نا بەچەند تاوانێك و ئاشكرای کردبوو کە پشتیوانی لە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سوریا دەكات.




