پارتی دیموكراتی كوردستانی توركیا بە رەسمی داواكاری دامەزراندنی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی توركیا كرد

ئەنقەرە-KDP.info/ دوای ماوەیەك خۆ رێكخستنەوە و ئامادەكاری پێویست بۆ دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانی توركیا، رۆژی هەینی كۆمیتەی دامەزرێنەر بە رەسمی داواكاری دامەزراندنی ئەو پارتەی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی توركیا كرد.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی رۆژەڤی كورد بڵاویكردەوە كە رۆژی هەینی كۆمیتەی دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كوردستانی توركیا دوای كۆتایی هێنان بە كاروباری تایبەت بە دامەزراندن، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی توركیای كردووە و داواكاری خۆی بۆ دامەزراندنی ئەو پارتە پێشكەش كردووە.
بڕیارە وەزارەتی ناوخۆی توركیایش لە چەند رۆژی داهاتوو وەڵامی ئەو داواكارییە بداتەوە و دوای وەڵامی وەزارەتی ناوخۆی كۆمیتەی دامەزرێنەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە رەسمی دامەزراندنی پارتی دیموركراتی كوردستانی توركیا رادەگەینێت.




