فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان پشتگیریی له داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران دەکەن

سەید سادق - KDP.info/ پشتگیریی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان له داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌رانی سه‌ید سادق، پێنج فراکسیۆنی سه‌رکه‌وتووی په‌رله‌مانی کوردستان پاش سه‌ردان کردنی قه‌زای سه‌ید سادق به مه‌به‌ستی هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخ به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاو کرده‌وه. نوێنه‌رانی فراکسیۆنه‌کانی پارتی، گۆڕان، یه‌کێتی، یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ سه‌ردانی قه‌زای سه‌ید سادقیان کرد به مه‌به‌ستی هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخ له‌و قه‌زایه که له پێنجشه‌ممه‌وه ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری به‌خۆوه بینیوه. پاش کۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌و پێنج فراکسیۆنه له سه‌ید سادق، به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاو کرده‌وه که تێیدا پشتگیریی له داوای که‌می خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌که و په‌راوێز خستنی قه‌زاکه کراوه. داواش کراوه که هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شگیری دووباره نه‌بێته‌وه. هاوکات داوای کراوه که ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی قایمقام و سه‌رۆک شاره‌وانی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لایه‌نی ئیداری پارێزگاوه قبووڵ بکرێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌که:
دوای هاتنی وەفدی فراکسیۆنەکانی پەڕلەمانی کوردستان، لەنوسینگەی سلێمانییەوە بۆ شارۆچکەی سەیدسادق، ئەوپەڕی هەوڵی خۆماندا بۆ هێوردکردنەوەی دۆخەکەو لەئێستادا، هەڵوێستمان بەمشێوەیە دەخەینەڕو:
1- پشتگیری داوای رەوای کەمی خزمەتگوزاری لەناوچەکەو پەراوێزخستنی قەزاکە دەکەین و چاودێری و بەدواداچونی بەردەوام بۆ چارەسەری کێشەکانیان دەکەین.
٢- پێویستە هەڵمەتی رەشبگیری دوبارە نەبێتەوەو هەوڵی ئارامکردنەوەی دۆخەکە بدرێت و تەقەکردن رابگیرێت و هێزی زیادە ببرێتەوە دەرەوەی شارۆچکەکە.
٣- پێویستە لەئێستادا وەزیری ناوخۆ و لایەنی ئیداری پارێزگای سلێمانی، دەستلەکارکێشانەوەی قایمقام و سەرۆکی شارەوانی قەبوڵ بکەن و دڵنەوایی بدەنە خەڵک و بڕیاری چارەسەری کێشە هەنوکەییەکان بدەن و پلانی ئایندەیی بۆ چارەسەری کێشەکانی دیکە دابنێن.
٤- ناڕاستەوخۆ داوای بڕیاردانی چارەنوسی ناوچەکە لەلایەن خۆیانەوە دەکرێت، بۆیە دوای تەواوبونی بەپارێزگاربونی هەڵەبجەو گرتنەبەری رێکارە یاساییەکانی، مافی خەڵکی سەیدسادقە بەشێوازی یاسایی و مۆدێرن بڕیار لەچارەنوسی خۆیان بدەن.
٥- سەرەخۆشی لەخێزانی کاک بڕیار دەکەین و هیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکانی هەردولا دەخوازین و بەدوداچون بۆ کەیسی شەهید بڕیار بەجدی دەکەین.
نوێنەرانی فراکسیۆنەکانی پەڕلەمانی کوردستان.
١- فراکسیۆنی پارتی
٢-فراکسیۆنی گۆڕان
٣- فراکسیۆنی یەکێتی
٤- فراکسیۆنی یەکگرتو
٥- فراکسیۆنی کۆمەڵ.




