ئه‌میری رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ئه‌نبار کوژرا

ئەنبار - KDP.info/ سه‌رۆكی هێزه‌كانی سه‌حوه ئاشکرایکرد ، کە هێزەکانی خێڵەکی پارێزگای ئه‌نبار توانیوویانه ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان به‌غدادی ئه‌میری رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ئه‌نبار بكوژن و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌شیاندا ژماره‌یه‌ك تیرۆریست دیکە کوژراو بریندار بووە . لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست KDP.infoکەوتووە تێدا ئەحمەد ئەبو ریشە سەرۆکی هێزەکانی سەحوە رایگه‌یاندووە: له‌كاتی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق و هۆزه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له‌گه‌ڵ گروپی تیرۆریستی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و شام داعش توانیویانه68 تیرۆریست بكوژن كه ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان به‌غدادی ئه‌میری ئه‌و گروپه تیرۆریستیه له‌ئه‌نبار له‌نێو كوژراوه‌كاندایه. لە بەیاننامەکدا ئەبو ریشه باسی له‌وه‌شكردوه: کە هێزه‌كانی پۆلیس و هۆزه‌كان زیاتر 80%ی ناوچه‌كانی ئه‌نباریان له‌گروپه تیرۆریستیه‌كان پاكردوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامیشن له‌روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌ناوچه‌كانی دیکەی ئه‌و پارێزگایه. دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش هه‌ر له‌پارێزگای ئه‌نبار هێزی دژه تیرۆری عیراق هه‌واڵی كوژرانی شاكر وه‌هیب گه‌وره تیرۆریستی داعشی راگه‌یاند كه ساڵی رابردوو له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ژماره‌یه‌ك شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان عیراق - سوریا كه خه‌ڵكی سوریا بوون گوللـه باران ده‌كات.




