٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆكی كۆریای باكوور كەسی دووەمی وڵاتەكەی دەكاتە خواردنی سەگ

سەرچاوە: KDP.info

كۆریای باكوور - KDP.info/ رۆژنامەیەكی چینی بڵاویكردەوە، كیم جونگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوور، مێردی پورەكەی لەسەر شێوازی سەدەكانی ناوەڕاست لەناوبردووە، جلەكانی لەبەر داناوەو لەگەڵ پێنج كەسی تر كە هەموویان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو، لەناو قەفەسێكی ئاژەڵان دا بەند دەكرێن و كراون بەخۆراكی سەگی برسی.

رۆژنامەی وین وی پۆی چینی بڵاویكردۆتەوە كە 120 سەگ بۆ ماوەی سێ رۆژ بەتەواوی برسی كراون، بۆ ماوەی كاتژمێرێك لە دیمەنێكی خوێناوی دا پەلاماری سزا دراوەكان دەدەن و لەناویان دەبەن، ئەم جۆرە سزایەش پێی دەوترێت سزای خوێناوی بە سەگ.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە، سەرۆكی كۆریای باكوور خۆی سەرپەرشتی لەسێدارەدانەكەی كردووە و لەگەڵ 300 لە گەورە بەرپرسانی وڵات دیمەنی خوێناوی هێرشی سەگەكانیان بینیوە، ئەمەش وەك هۆشدارییەك بۆ هەموو بەرپرسانی وڵات كە هەر كەسێك دژی سەرۆك بووەستێتەوە ئەوە سزاكەیەتی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار