٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بە هۆی ئاژاوەگێڕی لە سەری ساڵدا 800 كەس دەستگیر كراون

سەرچاوە: KDP.info

هۆڵەندا - KDP.info/ وەزیری ئاسایشی هۆڵەندا ئاشكرای كرد لە سەری ساڵدا 800 ئاژاوەگێڕیان دەستگیر كردووە كە هێرشیان كردۆتە سەر پۆلیس و تیمەكانی فریاگوزاری.

وەزیری ئاسایشی هۆڵەندا ئیڤۆ ئۆپستێڵتن لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد كە لەم ساڵدا ڕووداوەكانی وڵاتەكەی زیادیان كردووە و لە تەواوی هۆڵەندا زیاتر لە 8000 رووداو روویان داوە و ئاژاوە گێران هێرشیان كردۆتە سەر هێزەكانی فریاكەوتن و پۆلیس .

ئیڤۆ ئۆپستێڵتن روونیشیكردەوە كە لە هەندێ شوێندا بە یاری ئاگرین هێرش كراوەتە سەر پۆلیس و لە چەند ناوچەیەكیش كە ئاگر كەوتۆتەوە هێزەكانی فریاكەوتن داوای یارمەتیان لە هێزە ئەمنیەكان وەرگرتووە تا بتوانن بگەنە شوێنی رووداوەكان، بۆیە ئەم روداووانە جێگەی نیگەرانین.

هەواڵی پەیوەندیدار