٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چەكدارانی ئه‌لقاعیدە لە ئەنبار و دەوروبەری دەركراون و كادانەوەی نێودەوڵەتیشی لێكەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنبار–KDP.info/ ماوەی چەند رۆژێكە رەوشی ئەنبار بە شێوەیەكی گشتی ئاڵۆز بووە و شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی سوپا و چەكدارانی هۆزەكانی ناوچەكە دروستبوو و چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام كە سەر بە رێكخراوی ئەلقاعیدەیە؛ رایگەیاندبوو كە ئەوان توانیویانە شاری فەلوجە كۆنترۆل بكەن.

لای خۆیەوە پارێزگاری ئەنبار ئاشكرایكرد چەكدارانی ئەلقاعیدە لە ئەنبار و دەوروبەری وەدەرنراون.پارێزگاری ئەنبار ئەحمەد خەلیف دلێمی ئاشكرای كرد كە هێزەكانی قاعیدەیان لەناو ئەنبار و دەوروبەری وەدەرناوە.دلێمی لە لێدوانێكیدا ئاشكرای كرد كە ئێستا هێزەكانی قاعیدە و هێزی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شامیان لە دەڤەرەكە وەدەرناوە شارەكە بە تەواوی كۆنترۆڵكراوە و لە كۆنتڕۆڵ كردنی ناوچەكەدا ئەندامانی هۆزەكانی ناوچەكە هاوكارییەكی گەورەی هێزە ئەمنیەكانیان كردووە.

دلێمی روونیشیكردەوە كە هێزە ئەمنیەكان لە فەلوجە گورزێكی گەورەیان لە چەكدارانی ئەلقاعیدە و دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شامیان داوە. لە لایەكی دیكەشەوە ئەحمەد ئەبو ریشە یەكێك لە سەرۆك هۆزەكانی پارێزگەی ئەنبار رایگەیاند كە چەكدارانی هۆزەكان چەكدار و ئەندامانی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە بەرەو دۆزەخ راو دەنێنن و دووپانتیشی كردەوە كە شەڕوپێكدادان لە نێو شاری رومادی بەردەوامی هەیە.

لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی ئەلعەرەبیە ئەحمەد ئەبو ریشە رایگەیاند كە شەڕوپێكدادانێكی توند لە نێوان چەكدارانی هۆزەكان و چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە بەڕێوەدەچێت. ئەبو ریشە روونیشیكردەوە كە بەرەبەیانی رۆژی هەینی نامەیەكی لە نوری مالیكی سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە پێگەیشتووە سەبارەت بە پاراستتی خوێنی هاووڵاتیان لەو شەڕانەدا..هاوكات سەبارەت بە رووداوەكانی پارێزگەی ئەنبار ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند كە لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخی عێراق دەكات. لەو بارەوە ماریا هارف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند كە واشنتۆن لە نزیكەوە چاودێری رووداوەكانی ئەنبار دەكات و هەروەها بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستیەكان دەكەین پێویستە درێژە بە كاری هاوبەشمان لەگەڵ حكوومەتی عێراقی بدەین.هارف گووتیشی بە دڵنیایی ئەوە هەڕەشەیەكی زۆر مەترسیدارە لەو بارەیەشەوە درێژە بە هاوكاریكردنی حكوومەتی عێراق دەدەین.

 روونیشیكردەوە كە لە نزیكەوە چاودێری رووداوەكانی ئەنبار دەكەن ئەمەش بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەی ئەلقاعیدە لەهەموو شارەكانی عێراق پشتگیری لە حكوومەتی عێراق دەكەین. لە لایەكی دیكەوە رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە كە ڕژانی خوێنی عێراقییەكان لە ساڵی دوو هەزار و سێزدە رێژەیەكی بەرزی تۆماركردووە كە گەیشتۆتە نزیكەی هەشت هەزار كوژرا و بە گووتەی رۆژنامەكەش ئەمە بەرزترین رێژەیە لە دوای ساڵی دوو هەزار و هەشتەوە تۆمار كرابێت. لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە ئارامیی عێراق لە بەرژەوەندیی ئەمریكادایە، بەڵام پڕچەككردن دادی عێراق نادات ئەگەر نوری مالیكی سەرۆك وەزیران و سەركردەكانی عێراق ئامانجەكانیان یەك نەخەن. رۆژنامەی نیویۆرك تایمز نووسیویەتیشی كە قۆرخكردنی دەسەڵات لەلایەن پێكهاتەیەكی دیاریكراو و فەرامۆشكردنی لایەنەكانی دیكە، ململانێكان زیاتر دەكات، بەم هۆكارەش گرووپە چەكدارەكان درز و دەروازەی زیاتریان بەڕوودا دەكرێتەوە رەوشەكەش ئاڵۆزتر دەبێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار