٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەماوەی ساڵی 2013 یازدە هەزار سەربازی رژێمی سوریا كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

سوریا-KDP.info/ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا ئامارێكی‌ بڵاوكردوەتەوە، تێیدا ئەو زیانانەی‌ خستۆتەڕوو كە لە سوپای‌ سوریا كەوتووە لە ماوەی ساڵی 2013دا كە تێیدا 11 هەزار سەربازی رژێم كوژراوان جگە لە زیانەكانی ماددی.

هاوكات هەر بەگوێرەی‌ ئامارەكەش 150 فڕۆكە خراونەتە خوارەوە 500 تانكیش تێكشكێندراوە و سوتێندراوە و هەروەها 11 هەزار سەربازیش كوژراون.

ماڵپەڕی‌ كەناڵی‌ عەرەبیە ئامارێكی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریای‌ بڵاوكردوەتەوە كە تێیدا ئاماژەی‌ بەوەداوە، كە هێزەكانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا، توانیویانە لەماوەی‌ ساڵی‌ 2013 دا چەندین زیانی كەمە شكێن بە سوپای‌ بەشار ئەسەد بگەیەنن. هەر بە گوێرەی‌ ئامارەكەی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریالە ساڵی 2013دا هەزار و چوار سەد و بیست و هەشت چەكداری‌ سەر بە میلیشیاكانی‌ شیعەی‌ پشتیوانی‌ بەشار ئەسەد كوژراون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار