٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ کێشه‌کانی سه‌ید سادق ده‌کۆڵێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- تایبه‌ت به‌ KDP.info/    له‌ دوو رۆژی رابردوو خه‌ڵکی سه‌ید سادق ده‌ستیان ه‌ب خۆپیشاندان کرد و له‌ ئه‌جامی رووبه‌روبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک و ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسیاش له‌م شارۆچکه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌ک که‌س بریندار بوون، سه‌رباری شه‌هید بوونی هاووڵاییه‌ک. له‌مباره‌وه‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران  لیژنه‌یه‌کی دروست کرد، بۆئه‌وه‌ی له‌م رووداو‌نه‌ بکۆڵێته‌وه‌.

لەمباریەوە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، رایدەگەیەنێت: خۆپیشاندانی مەدەنیانە مافێكی یاسایی‌و    پارێزراوی هەموو هاووڵاتییەكی ئەم هەرێمەیە، بۆیە داواكاری‌و ناڕەزاییەكانی خۆپشاندەرانی قەزای سەیدسادق لەو چوارچێوەیەدا بەهەند وەردەگیرێت‌و حكومەتی هەرێم بە پەرۆشەوە بەدەنگ داواكاریە رەواكانی ئەو ناوچەیەوە دەچێت، هەر بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران  ئەمڕۆ بڕیاریدا بەپێكهێنانی لیژنەیەكی وەزاری بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی ئەو ناوچەیە بكات‌و لەنزیكەوە لەگەڵ خەڵك‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆببێتەوەو داواكاریی خۆپیشاندەرانیش وەربگرێت.

بەپێی بڕیارەكەش لیژنەكە بە سەرۆكایەتی وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن‌و ئەندامێتی وەزیری شارەوانی‌و گەشتوگوزارو پارێزگاری سلێمانی‌و نوێنەرێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت‌و،  لیژنەكە  لەماوەیەكی دیاریكراودا دەستنیشانی كەموكورتی‌و پێداویستییە خزمەتگوزارییەكانی ناوچەكەو داواكاریەكانی تریش دەكات‌و دەیانخاتە بەردەم  سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، هەموو لایەكیش دڵنیادەكەینەوە  كە حكومەتی هەرێم بەجیدی كاردەكات  كە بە گوێرەی  پلان‌و بودجەی پێویست بەدواداچوون بۆ كەموكورتی بواری خزمەتگوزاری‌و بەڕێوەبردنی پڕۆژەكانی قەزاكە بكرێت.

سەبارەت بەئەركی هێزە ئەمنیەكانیش، جارێكی تر دوپاتی دەكەینەوە،  رێنوێنی هێزە ئەمنیەكان كراوە كە دوور لەتوندوتیژی‌و لەرێگەی هێزی چالاكییە مەدەنییەكان‌و بە بەكارهێنانی ئەو شێوازو ئامرازانە رەفتار بكەن كە یاسا رێگەی پێداون‌و بە یەك چاو پارێزگاری لەخۆپیشاندەران‌و هێزەكانی چالاكی مەدەنی‌و دامودەزگا رەسمیەكان بكەن‌و هەوڵبدەن كە روداوی نەخوازراوی لێنەكەوێتەوە.

لەكۆتایشدا سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران پرسەو هاوخەمی خۆی بۆ كەسوكاری كاكە بڕیاری جوانەمەرگ دەردەبڕێت‌و هیوای زوو چاكبوونەوەش    بۆ بریندارەكان دەخوازێت.
 

 

هەواڵی پەیوەندیدار