ئوسامە نوجێفی بۆ راگرتنی شەڕی ئەنبار داوای یارمەتی لە ئێران دەکات

به‌غدا- KDP.info/ سه‌رۆکی ئەنجوومەنی شۆرای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند که هه‌واڵی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی عێراقی بۆته هۆی نیگه‌رانی و ناڕاحه‌تی وڵاته‌که‌ی و تاران بۆ هاوکاری به‌غدا له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ئامادەییە . به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ئۆسامه نۆجه‌یفی، سه‌رۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوه‌ندی به عه‌لی لاریجانی، هاوتا ئێرانییه‌که‌ی کردووه ولەو پەیوەندییەدا باس و گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی پارێزگای ئه‌نبار ، کراوەو نوجەیفی داوای یارمه‌تی له ئێران کردووە چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه بکات. عەلی لاریجانی سه‌رۆکی ئەنجوومەنی شۆرای کۆماری ئیسلامی ئێران له‌و پەیوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا رایگەیاندووە : کە ئێران هه‌میشه جه‌ختی کردۆته سه‌ر به‌شداریی هه‌موو ئایین و ئایینزاکان و گرووپه سیاسییه‌کان له حوکمڕانی عێراق و تاکە ڕێگای ده‌ربازبوون له کێشه‌ی ئێستا له ئه‌نبار یه‌کگرتوویی نیشتیمانی و هاوکاری هه‌موو لایه‌نه‌کانه له‌پێناو دابین بوونی ئاسایش، خزمه‌تگوزاری و پێشکه‌وتن. لاریجانی نیگه‌رانی له‌بارەی هه‌واڵی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری عێراقی ده‌ربڕی و جه‌ختی کرد که ڕێگه‌چاره‌ی کێشه‌کان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه نییه، چه‌ند ڕۆژێکه شه‌ڕ و پێکدادانی تووند له نێوان سوپای عێراق و ژماره‌یه‌ک له عه‌شیره‌ته‌کانی ئه‌نبار و هێزه‌کانی ئه‌لقاعیده له‌و پارێزگایه ڕوویداوه که به گوێره‌ی دوایین ئامار 10کوژراوی لێکه‌وتۆته‌وه.لەلایەکی دیکەوە تارق هاشمی و 44په‌رله‌مانتاری سه‌ر به کوتله‌ی ئه‌لموته‌حیدون، به سه‌رۆکایه‌تی ئۆسامه نۆجه‌یفی، سه‌رۆکی په‌رله‌مان، ده‌ستیان له کار کێشایه‌وه.




