ئەمڕۆ لە سەیدسادق 13 كەس برینداربوون و قایمقامیش دەستی لەكاركێشایەوە

سەیدسادق - تایبەت بە KDP.info/ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە خۆپیشاندان لە سەیدسادق دەستیپێكردەوە و توندوتیژیشی لێكەوتەوە و لە كاردانەوەیەكیشدا قایمقامی شارۆچكەكە دەستی لەكاركێشایەوە.
لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆدا؛ خۆپیشاندەران داوای ئازادكردنی 27 گیراوەكەی خۆپیشاندانەكەی دوێنیان كرد كە ئەمڕۆ بە فەرمانێكی رەسمی سەرجەمیان ئازادكران.
لەلایەكی دیكەوە شەڕ و پێكدادانی توند لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان روویداوە و بەو هۆیەوە 13 كەس برینداربوون.
بۆ هێوركردنەوەی رەوشەكەش ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و كەسایەتیی سەیدسادق و نوێنەری خۆپیشاندەران لە مزگەوتێك كۆبوونەوە و لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە رەوشی شارۆچكەكە هێوربكرێتەوە.
هەروەها لە كاردانەوەیەكیشدا قایمقامی سەیدسادق دەستی لەكارەكەی كێشایەوە و راشیگەیاند كە خۆپیشاندانەكە پەیوەندیی بە بەپارێزگابوونی شاری هەڵەبجەوە نییە.




