سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئێسرائیل لە مردن نزیکبۆتەوە

ئۆرشەلیم -KDP.info/ رادیۆی ئیسرائیل ئاشکرای کرد :کە ئارێل شارونی سەرۆك وەزیرانی پێشوو وڵێتەکەیان كە بەهۆی دووچاربوونی بە جەڵتەی دەماغ لەساڵی 2006وە لە حاڵەتی بێهۆشی دایە، دوخی تەندروستی بەتەواوەتی تێكچوەو ئەمەش هەڕەشە لە ژیانی دەكات. هەر بەپێی ئەوەی رادیۆی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، گورچیلەكانی ئاریل شارون بەرەو ئەوە دەچن بەتەواوەتی لەكاربكەون، ئەو پزیشكانەی كە لە نەخۆشخانەی تەلئەبیب چاودێری شارۆنی تەمەن 85 ساڵ دەكەن، ئامادەنین وەڵامی تەلەفۆنی رۆژنامەنوسان بدەنەوە. گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیلیش رەتیدەكاتەوە: هیچ قسەیەك بكات سەبارەت بەدۆخی تەندروستی ئارێل شارۆن، لای خۆشییەوە رۆژنامەی هائارتس كە یەكێكە لە رۆژنامە بەناوبانگەكانی ئیسرائیل نوسیویەتی: ئەگەر بارودۆخی تەندروستی شارۆن بەو شێوەیە بەردەوام بێت، لەماوەی چەند رۆژێكدا گیان لەدەستدەدات.بەوتەی كەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل، لەئێستادا منداڵەكانی شارۆن لە نەخۆشخانە لەنزیك باوكیانن.ئاریل شارۆن ژەنەراڵو رێبەرێكی راستڕەو بوو لە ئیسرائیل، ساڵی 2005بڕیاریدا لە كەرتی غەززە بكشێتەوە، ئەم بڕیارە زریانێكی سیاسی بەدوای خۆیدا هێناو شارۆنی ناچار كرد لە پارتەكەی بكشێتەوەو پارتێكی میانڕەو دروستبكات، پارتە نوێیەكەی توانی ماوەی چەند ساڵێك حوكمی ئیسرائیل بكات.




