تەنها بە هاوکاری هاووڵاتیان دەتوانرێت رەوشی کارەبا کۆنترۆل بکرێت

هەرولێر -KDP.info/ وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە چاره‌سه‌ری خێرا له ئێستادا بۆ كێشه‌ی كاره‌با زۆر ئه‌سته‌مه و خواست له 4000مێگاوات تێپەر‌یكردووه. ته‌نها 3400مێگاوات له‌به‌رده‌سته.ئەندازیار حوسێن حەمەد قادر بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر بە KDP.infoراگه‌یاند: وه‌ك به‌رهه‌مهێنان هیچ كێشه‌یه‌ك نییه و له سێ هه‌زار و200تاوه‌كو 3400مێگاوات به‌رهه‌ممان هه‌یه‌و رۆژانه دابه‌شیده‌كه‌ین، به‌ڵام داخوازی هاووڵاتیان له 4000مێگاوات زیاتربووه، به‌ڵام كێشه‌مان له‌به‌ر زۆری فیده‌رو محاویله‌كانه كه بارێكی زۆر كه‌وتووه‌ته سه‌ریان و تا هاووڵاتیان هاوکار نەبن بەزێدەرۆیی نەکردن لە کارەبا به‌گوێره‌ی پێویست ناتوانین به‌رنامه‌كه جێبه‌جێبكه‌ین و كۆنترۆڵی بكه‌ین. بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر ئەوەشی راگەیاند : چاره‌سه‌ری خێرا له‌ئێستادا ناكرێت و زۆر ئه‌سته‌مه، چونكه ئه‌مه سیسته‌مێكی زۆر گه‌وره‌ی كوردستانه و ناكرێت به گۆڕینی چه‌ند محاویله‌یه‌ك ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام چاره‌سه‌ر ته‌نها به دامه‌زراندنی چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ناوه‌ندییه، ئێستاش چه‌ند وێستگه‌یه‌ك له‌بواری جێبه‌جێكردندان كه هه‌ندێكیان له‌ته‌واوبوندان و هه‌ندێكیشیان كاری تێداده‌كرێت. له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی زیاتری كاره‌باشه‌وه، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر ئەندازیار حوسێن حەمەد قادر رایگەیاند: وێستگه‌ی 1000مێگاواتی خورمه‌ڵه له‌چەند مانگی داهاتووی ساڵی 2014بڕی 600مێگاوات كاره‌بای لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت و ده‌چێته ناو تۆڕی نیشتمانی، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی به‌رهه‌مهێنان به‌ڵام بوونی كێشه‌ی فیده‌ر و محاویله‌كان ئه‌مه كێشه بۆ گه‌ره‌كه‌كان دروست ده‌كات.




