سێ کۆڵبەری کوردی خەڵکی ناوچەی کێلەشینبەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا

رۆژهەڵاتی کوردستان -KDP.info/ سێ کۆڵبەری کوردی خەڵکی ناوچەی کێلەشین لە کوێستانەکانی سەرسنوور بەهۆی سەرماو و سۆڵەوە تووشی رەق هەڵاتوویی بوون و گیانیان لەدەست داوە. ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاویکردەوە : کە رۆژی چوارشەممە رابردوو لە شاری شنۆ سێ کۆڵبەری کوردی خەڵکی ناوچەی کێلەشین لە کوێستانەکانی سەرسنوور بەهۆی سەرماو و سۆڵەوە تووشی رەق هەڵاتوویی بوون و گیانیان لەدەست داوە و ئەو کۆڵبەرانە بەهۆی با و بۆرانەوە رێگەیان لێ تێکچووە و لەکوێستانەکانی سپیڕێز بە هۆی سەرماوە رەق هەڵاتوون و گیانیان لەدەست داوە. ناوی دوو کەس لەو قوربانییەکان ئاشکرا بووە و یەکێکێان شۆڕش تەماشاخانی تەمەن 28 ساڵ و تاهیر کووچە باغان بووە.هەروەها لەو رووداوەدا کۆڵبەرێکی دیکەش گیانی لەدەست داوە، کە هەتا ئێستا ناسنامەی روون نەبۆتەوە و تەرمی هیچکام لەو کۆڵبەرانەش لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە نەدۆزراوەتەوە.هەروەها لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵیشدا 4کۆڵبەری دیکەی کورد لە ناوچە سنورییەکان بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیانیان لەدەست دابوو.هاووڵاتییانی ناوچە سنوورییەکان بەهۆی کەم داهاتی و دەستکورتییەوە، تەنانەت لەکاتی سەرما و سۆڵەشدا، بۆ کۆڵبەری کردن روو لە ناوچە سنوورییەکان دەکەن و سەرەڕای ئەوەی کە زۆر جار بەرەوڕووی تەقەی هێزە نیزامییەکان دەبنەوە، لەکاتی باو بۆرانیشدا مەترسیی سەرما بردوویی لە ئارا دایە.




