لە سـاڵی 2013 ژمارەی كوژراوەکانی ئاكامی توندوتیژیـیەكان لە عێراق زیادیكردووە

عێراق - KDP.info/ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند كە لە ساڵی 2013 بەهۆی توندوتیژییەكان لە شار و شارۆچكەكانی عێراق ژمارەی كوژراوانی لە چاو ساڵانی رابردوو زۆر زیادی كردووە.
لە بەیاننامەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان دا هاتووە كە بەهۆی توندوتیژیـیەكانی سـاڵی 2013 ی عێراق 7818 كەسی مەدەنی كوژراون كە ئەمەش زۆرترین رێژەیە لە ماوەی چەند سـاڵی رابردوو كە تۆمار كرابێت.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە تەنها لە مانگی دوازدە 759 كەس كوژراون، 661 كەسیان خەڵـكی مەدەنی بوون و 98 كەسەكەی تر لە هێزەكانی ئاسایش بوون.
هەروەها بە كۆكردنەوەی ژمارەی كوژراوانی خەڵـكی مەدەنی و هێزەكانی ئاسایش لە سـاڵەكەدا كۆی ژمارەی كوژراون دەگاتە 8868 كەس.




