نەوتی هەرێمی كوردستان لە جەیهانە

توركیا - KDP.info/ وەزیری وزەی توركیا ئومێدەوارە دوای تەواوكردنی كاروباری تاقیگەیی ئەو نەوتەی لە كوردستانەوە گەیشتۆتە جەیهان پێشكەشی بازاڕەكانی جیهان بكرێت.
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا تانەر یڵدز گوتی: ئومێدەوارم دوای تەواوكردنی كاروباری تاقیگەیی ئەو نەوتەی لە كوردستانەوە هاتووە، لەو مانگەدا پێشكەشی بازاڕەكانی جەیهان بكرێت.
بەپێی هەواڵێكی (AA) یڵدز باسی لە بەرەوپێشچوون و گۆڕانكارییەكان لە كەرتی سامانە سروشتیییەكان و پلانی ساڵی نوێ كرد.
دوای ئەوەی یڵدز بەرنامەو قسەكانی لەڕێی داتاشۆ بۆ ئامادەبووان روونكردەوە، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە، دوای ئەوەی پرسیارێك لەبارەی نەوتی عێراقەوە كرا یڵدز گوتی: ئێستا نەوتی عێراق بەرەو جەیهان دەنێردرێ، ئومێدەوارم دوای تەواوكردنی كاروباری تاقیگەیی ئەو نەوتەی لە كوردستانەوە هاتووە، لەو مانگەدا بتوانین پێشكەشی بازاڕەكانی جەیهانی بكەین.
لەبارەی ئەو گازە سروشتییەی لە ئێرانەوە دەنێردرێتە توركیا یڵدز گوتی: لەم ماوەیەی دوایی دا چەند گرفتێكمان هاتۆتە پێش، بەھۆی چەند كێشەیەكی تەكنیكی كە لە ئێرانەوە سەریان هەڵداوە، ئەو گازە سروشتییەی پێمان دەگات هەشت ملیۆن مەتر سێجا كەمترە لەو رێژەیەی لە گرێبەستی نێوانماندا ئیمزاكراوە، لەوانەیە تا ماوەیەك ئەو گرفتە بەردەوام بێت.




