٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەید سادق .. بەردەوامیی خۆپیشاندان و بەخاك سپاردنی تەرمی بڕیار حەسەن

سەرچاوە: KDP.info

سەیدسادق -KDP.info/ دوای ئەوەی دوێنێ لە شارۆچكەی سەید سادق بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەبەرامبەر كەموكوڕی خزمەتگوزاری و داواكردنی دەست لەكاركێشانەوەی قایمقام و ژمارەیەك بەرپرسانی دیكەی حكوومەت لە قەزاكە و هەروەها رەتكردنەوەی ئەوەی كە ئەوان ناخوازن قەزاكەیان بخرێنە سەر پارێزگەی هەڵەبجە، كاتێك شاری هەڵەبجە ببێتە پارێزگا.  ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی سەید سادق خۆپیشاندانیان كرد و شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران روویدا و چەند كاتژمێرێك بەردەوام بوو و بە پێی ئامارەكانیش كەسێك گیانی لەدەست دا و 60كەسی دیكەش بریندار بوون.

 هاوكات بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی قەزاكە تەرمی بڕیار حەسەن ئەو گەنجەی دوێنێ لە توندوتیژی و شەڕ و پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان برینداركراو، دواتر بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لە دەست د،ا لە مەراسیمێكی جەماوەریدا بەخاك سپێردرا.

هەروەها سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە دوای بەخاك سپاردنەكە؛ خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستیپێكردەوە و داوا دەكەن كە قایمقام و سەرۆكی شارەوانی دەست لەكار بكێشنەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار