عێراق فڕۆكه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی له ئۆكرانیا کڕی

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق ئاشكرای كرد فرۆكه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی له ئۆكرانیانه‌وه، پیگه‌یشتووه، ئاماژه به ئه‌ركی فرۆكه‌كه و جۆره‌كه‌شی ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی "خلیج " ئه‌مرۆ 19/7/2012 له‌سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی به‌گریی عێراق بڵاوی كردۆته‌وه، كه حكومه‌تی عێراقی فڕۆكه‌یه‌كی جۆری " ئه‌نتۆنۆف 32" ی له وڵاتی ئۆكرانیانه‌وه پێگه‌یشتووه، ئه‌ركی فڕۆكه‌كه‌ش گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییه ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو به گه‌یشتنی ئه‌و فڕۆكه‌یه ئێستا عێراق خاوه‌نی 5 فڕۆكه‌ی له‌و جۆره‌یه.




