دوای سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەربڕی

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ دوای ئەوەی لە 25ی دیسه‌مبه‌ری 2013، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی به فه‌رمی راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدرال نوری مالیكی كرد، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشان دا و بڕیار درا بخرێته كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و بنێردرێته په‌رله‌مانی عێراق، له دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا پرسی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، دواتر به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری به پارێزگابوونی درا.
د. خه‌یروڵا حه‌سه‌ن، وه‌زیری بازرگانی عێراق، رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
لەیەکەم کاردانەوەی فەرمی لە هەرێمی کوردستاندا، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دانیشوانی هەلەبجەی شەهید کرد گوتی: "بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆڕاگری هەڵەبجەی شەهید دەکەم، خۆشحاڵم کە لە کۆتاییدا ئەو بەڵێنەی بە ئێوەم دابوو هاتەدی. لەماوەی ڕابردوودا هەوڵی زۆرمان دا بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئەو کارە ڕێوشوێنە یاساییەکانی تەواو بکات، هەربۆیە ڕۆژی سێشەممە 24/12/2013 لە نامەیەكی فەرمیدا بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوام کرد لە وردەكاریی ئەو رێوشوێن و هەنگاوانە ئاگادارم بكەنەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فێدراڵ بەمەبەستی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهید گرتوویانەتەبەر، ئەوەبوو ڕۆژی 25/12/2013، پڕۆژە یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شەهید لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە به فه‌رمی راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدرال کرا".
ئەمە وەکو دیاری ساڵی نوێ بۆ هەلەبجەی شەهید دادەنرێت، کە ماوەیەکە هەرێمی کوردستان بە جدی کاردەکات ئەم شارە بکاتە پارێزگا، بەڵام دەبێت بەشێوەیەکی فەرمی رەزامەندی لە حکوومەتی عێراقەوە بدرێت بۆ بە پارێزگابوونی هەر شارێک، جێی خۆشحالییە کە دواین رۆژی ساڵی 2013دا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر بە پارێزگابوونی هەلەبجە دەربڕی و پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونەکە رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.




