٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیاری بە پارێزگا بوونی هەلەبجە درا، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بەم بۆنەیەوە لەیەکەم پەیامیدا لە 2014پیرۆزبایی لە هەلەبجە کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- بەغدا- تایبەت بە  KDP.info/   دوای ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بە فەرمی نامەیەکی ئارساتەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ بەپارێزگاربوونی هەلەبجە، بۆ ئەم مەبەستەش نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین سەردانی بۆ بەغدا لە رۆژی 25دیسێمبەری 2013دا پرۆژە یاسای بە پارێزگا بوونی هەلەبجەی پێشکەشی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی بەغدا کرد. بۆ ئەم مەبەستەش مەسەلەی بە پارێزگابوونی هەلەبجە خرایە بەرنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەغدا، ئەوانیش بە زۆرینەی دەنگ ئەم پرۆژە یاسایەیان پەسند کرد و بڕیاری بە پارێزگابوونی هەلەبجەی شەهیدیان دا. لە یەکەم پەیامدا لە سالی نوێی ٢٠١٤دا  سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی هەلەبجەی شەهید دەکات.

بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری بازرگانی عێراق دکتۆر خەیروللا حەسەن رایگەیاند کە  له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی  ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر به‌ پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌. ناوبراو ته‌ئكیدیشكرده‌وه‌ كه‌ بڕیاری‌ به‌پارێزگاركردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ نوری‌ مالیكی، سه‌رۆكی‌ وه‌زیراندا نییه‌، ده‌بێت له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیراندا وه‌ك هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌كی دیكه‌ گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ بكرێت‌ و پاشان بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مالیكی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه‌ نووسیویه‌تی‌، له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران بخرێته‌ڕوو،  کە ئەمەش به‌مانای‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ری‌ دێت. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وان وه‌كو وه‌زیره‌ كورده‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی دیكه‌ رازی بكه‌ن به‌ ده‌نگدان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌ یاساكه‌.

هەر ئەمڕۆش چوارشەممە کە دەکاتە ١-١-٢٠١٤ سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بەم بۆنەیەوە بڵاوکردەوە وپیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی هەلەبجە دەکات بە بۆنەی بە پارێزگابوونی ئەم شارە خۆراگرە. کە ئەمەش دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە:

بە خۆشحاڵییەوە ڕۆژی سێشەممە 31ـیکانوونی یەکەم، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهیدی پەسند کرد و خواستێکی ڕەوای خەڵکی خۆشەویستی هەڵەبجە هاتەدی کە ماوەیەکی زۆر بوو کارمان بۆی دەکرد.

بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆڕاگری هەڵەبجەی شەهید دەکەم، خۆشحاڵم کە لە کۆتاییدا ئەو بەڵێنەی بە ئێوەم دابوو هاتەدی. لەماوەی ڕابردوودا هەوڵی زۆرمان دا بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئەو کارە ڕێوشوێنە یاساییەکانی تەواو بکات، هەربۆیەڕۆژی سێشەممە ‏‏24/12/2013 لە نامەیەكی فەرمیدا بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوام کرد لە وردەكاریی ئەو رێوشوێن و ‏هەنگاوانە ئاگادارم بكەنەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فێدراڵ بەمەبەستی بە پارێزگاكردنی ‏هەڵەبجەی شەهید گرتوویانەتەبەر، ئەوەبوو ڕۆژی 25/12/2013، پڕۆژە یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شەهید لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە به‌ فه‌رمی ڕاده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدرال کرا.

ئەگەرچی وەدیهاتنی ئەم دەستکەوتە گرینگە بۆ شاری هەڵەبجەی شەهید ماوەیەکی زۆری پێ چوو، بەڵام دەبوایە ڕێکارە یاساییەکانی تەواو بکات و پڕۆژە یاساکە لە بەغدا پەسند بکرێت.

هەڵەبجەی شەهید سەمبولی قوربانیدانی گەلی کوردە و گرێی بەختی کوردی کردەوە و شایستەی ئەوەیە زۆرترین خزمەتی پێشکەش بکرێت. هیوادارم دوای ئەم بڕیارە گرینگە، شاری هەڵەبجە ببێتە شاری خۆشی و سەمبولی ئاشتی بۆ هەموو جیهان.

خەڵکی ئەو شارە ئازیزە ناخۆشیی زۆریان بینیوە و پێویستە برینەکانیان ساڕێژ بکرێت، بۆیە هیوادارم ئەو ئیدارە نوێیەی لەوێ دادەمەزرێت بە دڵی خەڵکی ناوچەکە بێت و خزمەتێکی شایستەیان پێشکەش بکات.

پیرۆز بێت لە هەڵەبجە، پیرۆز بێت لە کوردستان.

 

               مسعود بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

               1-1-201

 

هەواڵی پەیوەندیدار