ئاهەنگی سەری ساڵی بە خۆشی و کامەرانی لە کوردستان بەرێوەچوو

هەولێر تایبەت بە KDP.info/ شه‌وى سێشه‌ممه وه‌ك تێكڕاى وڵاتانى جیهان له هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ساڵى نوێى زایینى ساڵى 2014كرا. بەشێوازی هەمەجۆر پێشوازی لە ساڵی نوێ کرا و لەسەرتاسەری کوردستانی باشوردا، بەسەدان هەزار هاووڵاتی بەشداریان لە ئاهەنگەکان کرد و خۆشی و کامەرانی خۆیان دەربڕی، بەتایبەتیش لەو ئاهەنگە جەماوەرییەی لە نێو سەرمای دواین رۆژی کۆتایی ساڵدا بەرێوەچوو.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له شارى هه‌ولێر ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌رى به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا هاووڵاتییان به گه‌رمى و به ئومێدێكى زۆره‌وه پێشوازییان له ساڵى نوێ كرد.
لەم ئاهەنگە جەماوەرییە وێڕای پیرۆزبایی کردن لە ساڵی نوێ، هەولێر وەکو پایەتەختی گەشتوگوزاری ساڵی 2014راگەیەندرا، بەم دوو بۆنەیەوە ژمارەیەک گۆرانیبێژ بە زماانی کوردی و عەرەبی و فارسی ئاهەنگەکەیان رازاندەوە. ک
هه‌روه‌ها له دهۆك و سلێمانیش به ئاهه‌نگ و چالاكى جۆراوجۆر پێشوازیى له ساڵى 2014 كرا.




