٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بان کی مون: چارەسەر کردنی کێشەی ناوچە دابڕاوەکان فاکتەرێکی زۆر گرنگە بۆ ئارامیی عێراق

سەرچاوە: KDP.info

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 28/7/2012 بان کی مۆن ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند کە تەنگژە و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی ئێستای عێراق هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە دابڕاوەکانی لاواز کردووه‌.

بان کی مون روونی کردەوە کە ئاڵۆزییەکانی ئێستای رەوشی عێراق کاردانەوەی خراپی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە دابڕاوەکان هەبووە بەڵام ئێستاش پێمان وایە کە چارەسەری ئەم پرسە فاکتەرێکی زۆر گرنگە بۆ ئارامیی عێراق.

هەروەها ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لەسەرکردە سیاسییەکانی عێراق کرد کە هەرچی زووە هەوڵ بدەن ئاڵۆزییەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن و ئامادەیی نەتەوە یەکگرتوەکانیشی بۆ ناوبژیوانی نێوان هەردوولا نیشان دا.

لەلایەکی ترەوە بان کی مون نارحەتی خۆی دەربری لەهەمبەر پەرینەوەی بارودۆخی نائارامی ئێستای سوریا بۆ ناو عێراق بەجۆرێک کە کاردانەوەی خراپی لەسەر ناوچەکە دەبێت لەوانەش بۆ سەر رەوشی سیاسی عێراق و داوای لەدەسەڵاتدارانی عێراقی کرد کە هاوکاری مرۆیی پێشکەشی پەنابەرانی سوریا لەعێراق بکەن

هەواڵی پەیوەندیدار