نمره‌ی پێوانه‌یی قوتابیانی پۆلی (12) ی ئاماده‌یی بۆ ساڵی خوێندنی (2013-2014) دیاریكرا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، نمره‌ی قۆناغی (12) ی ئاماده‌یی به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی بۆ ساڵی خوێندنی (2013-2014) دیاریكرد.
به‌پێی ئه‌و پێوانه‌ییه‌ی بۆ قوتابخانه‌كانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان) ئه‌نجامدراوه، له (563) ناوه‌ندی خوێندنی زانستی و (738) ناوه‌ندی خوێندنی وێژه‌یی ده‌رهێنراوه .
هه‌ر به‌پێی هه‌مان پێوه‌ریش كار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه و خوێندنگه‌كان نمره‌ی پێوانه‌ی دیاریكراوه، به‌پێی سیستمه‌كه‌ش ئه‌و مامۆستایانه‌ی نمره‌ی پێوانه‌یی له (+1) به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه رێز و سوپاس وه‌رده‌گرن، به‌پێچه‌وانه‌وه سزای ئاگاداركردنه‌وه بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی نمره‌ی پێوانه‌ییان له (-1) به‌ره‌و خواره‌وه بووه بدرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی نمره‌ی پێوانه‌ییان له نێوان (-1 و +1) دایه، واته مامناوه‌ندن ته‌نها ئاگادارده‌كرێنه‌وه .
سه‌باره‌ت به قوتابخانه و خویندنگه‌كانی ئێوارانیش نمره‌ی پێوانه‌یی (- 5، 1) كه‌متر بوو سزای ئاگاداركردنه‌وه ده‌یانگرێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان به‌پێی ئه‌م پێوه‌ره ناوی گشت ئاماده‌یی و دواناوه‌ندییه زانستی و وێژه‌ییه‌كان بۆ هه‌ردوو خول له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان گشتاندووه و ئاگاری پێویستی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌كانه‌وه بۆ بكرێت .




