بهبۆنهی سهری ساڵی نوێوه بهرێز مهسرور بارزانی پیرۆزبایی ئاراستهی هاووڵاتیان و خانهوادهی شههیدان و هێزهكانی ئاسایش و پێشمهرگه دهكات

بەبۆنەى سەرى ساڵى نوێ، ساڵى 2014ى زایینیەوە گەرمترین پیرۆزباییم ئاراستەى سەرجەم هاوڵاتیانى کوردستان دەکەم، لەم بۆنەیەدا سڵاو و پیرۆزبایی گەرمم بۆ خانەوادەى سەربەرزى شەهیدان و برا پێشمەرگەکان و هەموو کارمەند و ئەفسەرانى سەر بە دامودەزگاکانى سەر بە ئەنجومەنى ئاسایش هەیە.
ئاواتەخوازم ساڵى نوێ، ساڵى پڕ لە خۆشى و کامەرانى و ئاشتى و پێشکەوتنى زیاتر بۆ کوردستان و تێکڕاى ناوچەکە بێت. هیوادارین گشت لایەک بە تەبایی و لەخۆبردوویی زیاترەوە بتوانین تواناکانمان بخەینە خزمەت ئارامى و سەقامگیری زیاتر و بەرەو ئاسۆى روونى دەستەبەرکردنى دوا ئامانجەکانمان هەنگاوبنێین. گەلەکەمان گەورەترین پشتەوانەى بەردەوامى و پێشکەوتنمانە، ئەم گەلە کۆڵنەدەرە شایانى باشترین خزمەتە، هیوادارم گشت دامودەزگاکانى هەرێم بە بەرنامەوە هەوڵى باشترکردنى خزمەتگوزارى و چەسپاندنى دادپەروەرى کۆمەڵایەتى و بنەبڕکردنى گەندەڵى بدەن، ئاواتمە لە داهاتوویەکى نزیکدا باشترین و شایستەترین خزمەتگوزارى پێشکەش بە هاوڵاتیانمان بکرێت و کوردستان نموونەى روونى و دادپەروەرى و وڵاتى دامەزراوەکان بێت.

مهسرور بارزانی
2013/12/31