په‌یوه‌ندی نێوان ده‌زگا خێرخوازییه‌كانی ئیتاڵیا‌و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پته‌وتر ده‌بێت

به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون به كار‌و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی به‌هاناوه‌چوون و هاوكاریكردنی به‌رده‌وامی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كاندا، شاندێكی كونسوڵخانه‌ی ئیتاڵیا له هه‌ولێر سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی-یان كرد‌و و له‌لایه‌ن مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی-یه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا.
ئه‌مڕۆ 31/12 به‌ڕێز (كارمێلۆ فیكارا) به‌رپرسی ئۆفیسی كونسوڵخانه‌ی ئیتاڵیا له هه‌ولێرو خاتوونی پرۆفیسیۆر ئیمانیۆلا سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی_یان كرد‌و له‌لایه‌ن مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگاوه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا، له‌دیداره‌كه‌دا شاندی میوان په‌یامی كونسوڵخانه‌ی ئیتاڵیایان به ده‌زگای خیرخوازیی بارزانی گه‌یاند و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاریكارییه‌ك كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌توانرێت دابین بكرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: بێگومان ئیتاڵیا وڵاتێكی گه‌وره‌یه و خاوه‌ن پێگه‌ی سیاسی و كولتوریی و مرۆییه و له‌و روانگانه‌وه خزمه‌تی به‌رچاویان به مرۆڤایه‌تی كردووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: خۆشحاڵ ده‌بین ده‌زگا خێرخوازییه‌كانی ئیتاڵیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و پێكه‌وه خزمه‌ت له‌بواره جۆراوجۆره‌كاندا بكه‌ن، چونكه ئامانجی سه‌رجه‌م رێكخراوه خێرخوازییه‌كان بریتییه له خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی و هه‌وڵدانه بۆ دابینكردنی ژیانی باشتر، هاوكات هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ئاینده‌دا كاری هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوه خێرخوازییه‌كانی ئیتاڵیا له‌بواره جۆراوجۆره‌كان و به‌هاناوه‌چوونی په‌نابه‌راندا ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا خاتوونی پرۆفیسیۆر ئیمانیۆلا پوخته‌یه‌كی له‌كارو چالاكییه‌كانی له‌ناو كه‌مپی په‌ناخوازانی سووریا له هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، كه به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه خێمه‌و پێداویستیه‌كانی بۆ دابین كردوون، چه‌ندین خولی جۆراوجۆری له‌زۆربه‌ی كامپه‌كاندا كردۆته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌منداڵان به‌شدارییان تێداكردووه‌و هاوكات ناوبراو خاوه‌نی پلاتفۆرمی ئۆنلاینه كه وه‌كو زانكۆیه‌كی بچووك وایه‌و كاری گرنگ ئه‌نجام ده‌دات، هاوكات ئێستاكه سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌كه به‌ناوی (داهاتووی من) و تیایدا خولی جۆراوجۆر‌و كۆڕ‌و سیمیناری بۆ منداڵانی كه‌مپه‌كان كردۆته‌وه. هاوكات رایگه‌یاند: زۆر سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌م كه هاریكاری زۆریان كردم به‌تایبه‌تی له‌كه‌مپی داره‌شه‌كران كه خێوه‌تی بۆ (260) قوتابی به‌شداربووی خوله‌كان دابینكردووه و تیایدا كۆرسه‌كان له‌لایه‌ن مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینه‌وه ده‌گوترێنه‌وه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
