تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ستی له‌كار كێشایەوە

به‌غدا – KDP.Info / تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند : تارق هاشمی کە نزیکەی دووساڵە وەک پەناهەندەیەک لە تورکیا دەژی و دادگای عێراق بەهۆی پەیوەندیکردنی بەگرووپەکانی تیرۆرەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەر هاشمی دەرکردووە ، پاش بیدەنگ بوونی بۆ ماوەیەک جارێکی دیکە جێگری سەرۆک کۆماری هەڵآتووی عێراق تارق هاشمی هاتە دەنگ و بریاری دەست لە کار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی جیگری سەرۆک کۆماری عێراق راگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ رووداوەکانی ئێستەی ئەنبار گەڕاندەوە . تارق هاشمی بە کەناڵی جەزیرەی قەتری راگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری لیستی عێراقیه‌لە پۆستەکانیان كشانه‌وه به‌هۆی ناڕه‌زاییان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیه‌ی كه هێزه‌كانی حكوومه‌تی سەر بە نوری مالکی دژی مانگرتوانی پارێزگای ئه‌نبار به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. ئەویش وەک پشتگیریەک لە مانگرتووانی شاری ئەنبار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌و پۆسته‌دا مابوویه‌وه سه‌ره‌ڕای چوونه ده‌ره‌وه‌ی له عێراق. هاشمی داوای له‌سوننه‌كان كرد ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن وله پڕۆژه‌یه‌كی روون‌دا هەوڵ بدەن دوژمنەکانیان بناسن و بەرنگاریان ببنەوە،




