ئه‌گه‌ر كورد و عێراقیه پڕۆژه چاكسازیه‌که‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ڕه‌ت بکه‌نه‌وه، ده‌بێ مالیكی بگۆردرێت

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌بێ واده‌یه‌ك دابنرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی کوردستانی و عێراقییه ئه‌و چاکسازییه‌یان به‌دڵ نه‌بێت پێویسته مالیكی بگۆردرێت.
جه‌واد حه‌سناویی ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌حرار- ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند: "دوو رێگا هه‌یه بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانی سیاسی عێراق،
یه‌كه‌م: دیاری كردنی ماوه‌ی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ی چاكسازی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به‌مه‌رجێك ته‌نها ره‌زامه‌ندی ئه‌و لیسته‌ی له‌سه‌ر نه‌بیت، چونكه ئه‌گه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و عێراقیه ره‌زامه‌ند نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه دواجار ده‌بێت متمانه له سه‌رۆك وه‌زیران بسه‌نرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ڕیگای دووه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا: "ئه‌گه‌ر ئه‌م چاكسازییانه ره‌زامه‌ندییان به‌ده‌ست نه‌هێنا، مانای وایه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و خاڵی سفر و گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌رێکی تر".




