کێشەی بێ‌کاری بۆتە کێشەی گەورەی شاری سنە لەرۆژهەڵاتی کوردستان
سنە– KDP.Info / سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاری سنه ئاشکرای دەکات کە بێكاری له‌و شاره كێشه‌ی سه‌ره‌كی خه‌ڵكه و بەهۆی بێکارەیەوە کێشەو گرفتی کۆمەڵایەتی زێدەتر بووە . به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئیسنائ ئێرانی ، لە شاری سنەدا بێكاری له‌و شاره بۆتە كێشه‌ی سه‌ره‌كی خه‌ڵكه و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاری سنه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی و به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه ئەوەی پشتراستکردۆتەوە و رایگه‌یاندووه: كارا كرده‌نه‌وه و پشتگیری له چالاكیه‌كانی خه‌ڵك و ناوه‌نده مه‌ده‌نیه‌كان له شاری سنه ده‌توانێت رێژه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌م بكاته‌وه. چوونکە ئێستە بێ‌کاری بۆتە گەورەترین کێشەی شارەکە . ئه‌نور ره‌شیدی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاری سنه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ده‌رفه‌ت و توانسته‌كانی شاره‌كه كردوه و ڕایگه‌یاندووه:کە شاری سنه به‌هۆی هه‌بوونی جێگای زۆری گه‌شتیاری و هێزی گه‌نجان ده‌كرێت ببێته ناوه‌ندی گه‌شتیاری له‌رۆژئاوی ئێران و داوای له به‌رپرسانی پارێزگای سنه كرد، كاربكەن لە پێناو لابردنی كێشه‌ی بێكاری كه هه‌موو كۆمه‌ڵگای گرتووه‌ته‌وه و بەهۆیەوەش کێشەی کۆمەڵایەتی زێدەتر بووە ، شاینەی باسە بە پێی هەواڵیکی هەمان ئاژانسی هەواڵ رێژەی تەلاق لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی و شاری کرماشان بە تایبەتی زیادی کردووە .




