٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێکدادانی چەکداری لەنێوان هێزەئەمنیەکان و چەکداران لە ئەنبار بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

 ئەنبار  – KDP.Info/ پێکدادانی چەکداری لەنێوان هێزەئەمنیەکان و چەکداران لەئەنبار هەڵگیرساو راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئاشکرایکرد خێمەو چادری گۆڕەپانی خۆپیشاندنەکان لابراون و دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویش لەگۆڕەپانەکاندا دۆزراونەتەوە. بە پێی هەواڵکی مەدا پرێس پێکدادانی زۆر توندو قورس لەنێوان هێزەکانی سوپاو چەکداران لەباکووری روممادی هەڵگیرساو تائێستاش لەنێوان هەردوولادا شەڕەکە بەردەوامە و پێکدادانی تووند لەنێوان هێزەکانی سوپا و چەکداران لە باکوری روممادی هەڵگیرساو چەندین جۆر چەکی قورس و سوک و مامناوەندی تێدا بەکاردەهێنرێت. هەندێک سەرچاوە ئاماژە بۆ کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک کەس لە پێکدادانەکاندا دەکەن، تۆڕەکانی ئەنتەرنێت و پەیوەندیکردنیش پچڕاون لەو ناوچەیە. پۆلیسی پارێزگای ئەنباریش تەقاندنەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی ناو گۆڕەپانی خۆپیشاندنەکانی روممادییان ئاشکراکرد لەژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا. رۆژی دووشەممە 12/30عەلی موسەوی راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئاشکرایکرد پۆلیسی لۆکاڵی لەپارێزگای ئەنبار تەواوبوون لەلابردنی خێمە و چادری گۆڕەپانی خۆپیشاندنەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی لۆکاڵی پارێزگاکە، ئەوەش لە پەیجی فەرمی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە کە پۆلیس دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان دۆزیتەوە و پاشان ئۆتۆمێلەکان کۆنترۆلکراون . هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد : کە ئەم چالاکیانە بەبێ هیچ زیانێک ئەنجامدران پاش هەڵهاتنی رێکخراوی قاعیدەو ئەندامەکانی لە چادرگەکەوە بەرەو شارەکە. لەلایەکی دیکەوە : نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق دوپاتیکردەوە ئەو پرۆسە سەربازیانەی لە ئەنبار ئەنجامدەدرێت عیراقیەکانی یەکخست لەدوای هێزەچەکدارەکانەوە، ئاماژەشیدا : بەرۆڵی خێڵە عیراقیەکان و پشتیوانیکردنیان لە هێزەچەکدارەکان و دەزگا ئەمنیەکان لە سەپاندنی ئاسایش و رزگارکردنی عیراق لە (داعش).

 

هەواڵی پەیوەندیدار