لە ساڵی 2013 دا 129 کرێکار گیانیان لە دەستداوە

هەولێر– KDP.Info/ ژمارەی ئەو کرێکارانەی کە لە ساڵی 2013 لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەستداوە 129 کرێکار بووەو تەنها له‌شاری هه‌ولێر 33كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه و تۆماركردنی ناوی كرێكارانیش له‌مساڵدا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو زیادیكردووه، عومه‌ر ئیسماعیل سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان به KDP.Infoی راگه‌یاند: بەبەراورد لە گەڵ ساڵان رابردوو رێژەی ئەندامبوونی کریکاران لە سەندیکاکانی کوردسان بە تایبەت لە لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان کە له 7سه‌ندیكا پێكهاتووه زیادی کردووە و ئێستا ئەو لقە خاوه‌نی 15535ئه‌ندامه كه ناویان تۆماركراوه، و تۆماركردنی ناوی كرێكارانیش له‌مساڵدا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو زیادیكردووه، سەبارەت بەرێژەی قوربانیانی کریکاران لە چووارجێوەی راپەراندنی کارەکانیاندا، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان رایگەیاند: له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 33كرێكار له شاری هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ستداوه و ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدانیش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو زیادیكردووه، رێژه‌یه‌كی زۆریش له‌كرێكاران برینداربوون به‌ڵام بەهۆی نەبوونی رێژەیەکی تەندروست ناتوانریت ژمارە بخینەروو تەنها ئەونەبێت کە بیندارەکان رێژه‌یان بەرچاوە . لای خۆشیەوە رێکخراوی بیناسازی کوردستان ئاماری ئەمساڵی قوربانیانی کرێکارانی لە هەرێمی کوردستان خستەروو ، لە ئامارەکەدا هاتووە لە ساڵی 2013 ژمارەی ئەو کرێکارانەی گیانیان لە دەستداوە 129 کرێکار بووە ،106 لە هەرێمی کوردستان و 23 قوربانی دیکەی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بووە.




