شه‌ڕ گه‌یشته نزیک سه‌رۆکایه‌تیی حکوومه‌تی سوریا و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دیمه‌شق

به‌پێی قسه‌ی ئه‌ندامێكی هه‌ماهه‌نگیی شۆڕشی سوریا شه‌ڕ و پێكدادانی ئه‌مڕۆ له نێوان سوپای سوریا و شۆرشگێران درێژه‌ی هه‌بووه و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دیمه‌شق موشه‌ك باران كراوه.
سه‌میر شامی گوته‌بێژی گه‌نجانی یه‌كگرتووی سوریا به كه‌ناڵی "الجزیره"ی راگه‌یاند شه‌روپێكدادانی ئه‌مرۆی سوپای ئازاد و هێزه‌كانی سوریا له سێ لاوه بووه ئه‌وانیش له به‌شی خوارو و ڕۆژهه‌ڵاتی شاری دیمه‌شق و سنوری نێوان سوریا توركیا و به‌رده‌م فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سوریا له دیمه‌شق.
ناوبراو گوتی :" ئێمه به‌به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شۆرش هه‌یه و كه‌مێك به‌ر له ئیستا شۆڕشگێران هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دیمه‌شق و به‌شێك له فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش موشه‌ك باران كراوه".
گوتیشی:" له ریفی دیمه‌شق و دیره زور هێزه‌كانی سوپای سوریا بوردمانی سه‌ختیان ده‌ست پێكردووه و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆش زیاد له 230كه‌س كوژرا و بریندار هه‌بووه ".
که‌مێک پێش ئێستاش ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری شۆڕشگێڕانه‌وه بڵاوی کرده‌وه که شه‌ڕ و ثێکدادان له نزیک باره‌گای سه‌رۆکایه‌تیی حکوومه‌تی سوریا ڕووی داوه. ئه‌م هه‌واڵانه له کاتێکدایه که باس له برینداربوونی به‌شادر ئه‌سه‌د ده‌کرێت و شۆڕشگێڕان ڕایان گه‌یاندووه که ئه‌سه‌د به‌ره‌و شاری لازقیه هه‌ڵاتووه.




