٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژنامەی گاردیان: كورد نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت

سەرچاوە: KDP.info

لەندەن-KDP.info/ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە راپۆرتێكی خۆیدا باسی لە پێشهاتە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆلی كورد لە دووبارە دامەزراندنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا كردووە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە كورد و پێگەی كورد فاكتەرێكی یەكجار كاریگەرە بۆ سەر لە نوێیەوە دیزاین كردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێزی سیاسی و ئابووری كورد وا دەكات كە نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانكاری زۆر گرنگی تێدا بكرێت و سەر لە نوێیەوە بكێشرێتەوە.

لە بەشێكی دیكەی ئەو راپۆرتەدا باسی ئەوە كراوە كە بە هۆی گۆڕانكارییەكانی نێو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كورد توانیویەتی خۆی بەهێزتر بكات و پێگەیەكی هەرێمی و جیهانی كاریگەر بۆ خۆی دابین بكات و ئەو پێگەیە لە بواری سیاسی و ئابووریشدا زۆربەی زۆری هاوسەنگییەكانی گۆڕاوە و ئەو دەوڵەتانەی تا ساڵانێك پێش ئێستا نكۆڵییان لە بوونی كورد دەكرد ئەمڕۆ بە هۆی پێگەی بەهێزی سیاسی و ئابووری كوردەوە هەوڵ دەدەن كورد بۆ لای خۆیان رابكێشن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار