٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوا كاروانی هاوكاری مرۆیی بەرێگای ئاسمانی هەولێرەوە گەیێنرایه‌ سوریا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info/ دوایی ئیمزاكردنی رێكەوتێنك لەسەرەتای ئەم مانگە لە نێوان حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و حكوومەتی سوریا بەسەرپەرشتی لایەنە نێودەوڵەتییەكان لەلایەكی ترەوە، بەمەبەستی گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ گەلانی سوریا، دوێنی دوا گەشتی هاوكاری مرۆیی نێودەوڵەتی لە شاری هەولێرەوە گەیێنرا شاری قامشلۆی كورد نشینی سوریا.

لەم بارەیەوە د.دیندار زێباری جێگری بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە بۆ كاروباری رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی لە لێداونێكی رۆژنامەنووانی دا راگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر هەوڵی داوە لەچوار چێوەی درێژەدان بەهاوكاریەكانی بۆ گەلانی سوریا بەدەست پێشخەری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هاوكاری خۆراك و سوتەمەنی و پێداویستییەكان بەرێگای دەروازەكانی سنووری نێوان هەرێم و سوریا بۆ هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە رەوانە بكات.

هەروەها گوتی: نزیكەی (800 ) تۆن لە هاوكاریە نێودەوڵەتیانەی كە بۆ ئەم ساڵ كۆكرابوونەوە لە لایەن یوئین وە هەموو بەرێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بۆ شاری قامشلۆ گواستراینەوەو پێكهاتبوون لە خۆراك و كەل و پەلی پێویستی رۆژانە وەكو جل و بەرگ و شتی ناو ماڵ.

جێگری بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئەوەشی روونكردەوە كە رێكخراوی (UNHCR) بە 12 گەشتی ئاسمانی (330 ) تۆن رەوانەی شاری قامشلۆ كردووەو (000 10 ) دە هەزار خێزان لێی سوودمەندبوونە، هەروەها رێكخراوی خواركی جیهانی (WFP) بەهاوكاری رێكخراوی یونیسێف 12 گەشتی ئاسمانی ئەنجامداوەو (450 ) تۆن لە هاوكاری مرۆیی گەیێنراوە شاری قامشلۆ ودواتر لەلایەن رێكخراوی خاچی سووری سوریا و نەتەوە یەكگرتووەكان ورێكخراوی خواركی جیهانی (WFP) ئەم هاوكاریانە بەسەر هاوڵاتیان دا دابەشكراون.

زێباری ئەوەشی راگەیاند" كە هاوكاری مرۆیی بۆ گەلانی سوریا لە ساڵی ئایندەشدا بریارە بەرێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بۆ شاری قامشلۆ بەردەوام دەبن و بڕیارە رێكخراوی خواركی جیهانی (WFP) لە مانگی یەك و دوو ساڵی 2014 (10) گەشتی تر ئەنجامدا بدات.

سەبارەت بەگواستنەوەی هاوكاریە نێودەوڵەتییەكان بۆ شاری قامشلۆ جێگری بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە گوتی: لەبەر هۆی ئەمنی نەتەوە یەكگرتووەكان ولایەنە نێودەوڵەتییەكان ئەم شارەیان دەست نیشان كرد، چونكە بەبروای وان هیچ لایەنێك لە سوریا لە توانای دا نییە گەرەنتی گەیشتنی هاوكاریە مرۆییەكان بكات بۆ هاولاتیانی سوریا بە ریگای ئوتومبیل بۆیە نەتەوە یەكگرتووەكان بریاریدا بەرێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بگوازرێنەوە بۆ فڕۆكەخانەی شاری قامشلۆ.

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار