٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رێكخراوە ئیسلامییەكانی توركیا پشتگیری لە ئاكەپە و حكوومەتی توركیا دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/ نوێنەر و ئەندامانی رێكخراوە مەدەنییە ئیسلامییەكانی توركیا لەشاری ئەستەنبۆڵ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ساز كرد و بە هۆی ناكۆكییەكانی نێوان ئاكەپە و جەماعەتی گولەنەوە رەخنەیان ئاراستەی جەماعەتی گولەن كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی رۆتا خەبەری بڵاویكردەوە كە رۆژی دووشەممە سەرۆك، نوێنەر و ئەندامانی رێكخراوە مەدەنییە ئیسلامییەكانی توركیا لە ئەستەنبۆڵ كۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ناكۆكی نێوان ئاكەپە و جەماعەتی فەتحوڵڵا گولەن و چۆنێتی چارەسەر كردنی ئەو ناكۆكییانە كردووە.

بەشداربووانی كۆبوونەوەكە ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەو ناكۆكییانە بێجگە لە زەرەر و زیانی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی هیچ سوودێكیان بۆ توركیا نابێ بۆیە پێویستە بە پەلە كۆتایی بەو ناكۆكییانە بهێنرێت.

لە دوای كۆبوونەوەكەدا بەشداربووان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەوان وەكو رێكخراوە مەدەنییە ئیسلامییەكانی توركیا پشتگیری لە ئاكەپە دەكەن چونكە پێیان وایە ئاكەپە باشتر بیر لە بەرەژوەندی توركیا و خەڵكی توركیا دەكاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار