جەم كوچك: دوو ئۆپەراسیۆنی دیكە لە توركیا ئەنجام دەدرێن

ئەنقەرە-KDP.info/ نووسەری ناوداری توركیا جەم كوچك كە بە نووسەرێكی نزیك لە حكوومەت ناسراوە لە رۆژنامەی یەنی شەفەقدا راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە كە دوو ئۆپەراسیۆنی گەورەی دیكە لە توركیا ئەنجام دەدرێن.
جەم كوچك لە بەشێكی ئەو راپۆرتەی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵیدا لە شەوی سەری ساڵ ئۆپەراسیۆنی یەكەم ئەنجام دەدرێت و بۆ ئەو مەبەستە لیستی ناوی دادوەرە ئیشكگەرەكان ئامادە كراوە و رێوەشوێنی پێویستیان پێ نیشان دراوە.
كوچك هەروەها باسی ئۆپەراسیۆنی دووەمیشی كردووە و نووسیویەتی: ئۆپەراسیۆنی دووەمیش دوای پشووی سەری ساڵ لە ئیزمیر و دەورووبەری ئەنجام دەدرێت و بە هۆیەوە ژمارەیەكی یەكجار زۆر بەرپرس و كاربەدەستی ئاكەپە دەستگیر دەكرێن.




