٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاوپەیمانی كوردستان: پرۆژە چاكسازییەكەی هاوپەیمانیی نیشتمانی تەنیا بانگەشەیەكی میدیاییە

سەرچاوە: AK News

گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی رایدەگەێنێت: ناوەڕۆكی پرۆژە چاكسازییەكەی هاوپەیمانیی نیشتمانی نادیارە و تائێستاش بەدەستی هیچ لایەنێك نەگەیشتووە.

مۆیەد تەیب گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: تا ئێستا هیچ جۆرە پڕۆژەیەك لە چەشنی ئەو پرۆژەیەی گوایە هاوپەیمانیی نیشتمانی بۆ چاكسازیی سیاسی لە عێراق ئامادەی كردووە ناوەڕۆكی نا دیارە و بەدەستی هیچ لایەنێكیش نەگەیشتووە.

گوتەبێژی هاوپەیمانیی كوردستانی ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ورژوواندنی پڕۆژەیەكی لەم چەشنە تەنیا بانگەشەیەكی میدیاییە و هیچ شتێكی واقعی لەئارادا نییە، سەرباری ئەوەش تا ئێستا هاوپەیمانیی نیشتمانی لەناو خۆشیاندا لەسەر ئامادەكردنی پڕۆژەیەكی لەم چەشنە رێك نەكەوتوونە، چونكە لیستی سەدر پرسی ئەوەی خستووەتە روو بەوەی كە ماوەی سەرۆكایەتیی سەرۆك وەزیران بۆ 2 خول دیار بكرێ، بەڵام دەوڵەتی یاسا ئەو پێشنیازەی بەپاش داوە.

شایەنی باسە ماوەى زیاتر لە 15 رۆژە هاوپەیمانیی نیشتمانى باس پرۆژەیەكی فرەلایەنی چاكسازیی دەكات بۆ چارسەركردنى تەنگژەى ئێستای عێراق، بەڵام هەریەك لە لیستی عێراقییە و هاوپەیمانیی كوردستان سوور بوونی خۆیان لەسەر پرۆسەی لێپرسینەوە لە مالیكی دووپاتكردۆتەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار