لەموسڵ ئەفسەرێك بە پلەی عەقید كوژرا

موسڵ_تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ لەناحیەی گەیارەی سەر بەپارێزگای موسڵ بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلی عەقیدێكی سوپای عێراق تەقیەوە،لەئاكامدا گیانی لەدەستدا.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ لە ناحیەی گەیارەی سەر بە پارێزگای موسڵ بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلی عەقید رەعد یاسین لهێبی تەقیەوە،لەئاكامدا ناوبراو گیانی لەدەستدا.
سەعید مەموزینی گوتیشی:ئەو عەقیدە لە فرقەی دووی سوپای عێراق لە پارێزگای موسڵ دەوام دەكات.
مەموزینی راشیگەیاند:هەر دوێنی لە گەرەكی فەیسەلیە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو بە دەوریەكی سوپای عێراق تەقیەوە،لەئاكامدا 15سەرباز گیانیان لەدەستدا وهەشتی دیكەش برینداربوون.




