٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گرانبوونی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان رەتدەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆكی لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەكان لە شاری هەولێر ئاشكرایكرد،تائێستا هیچ گۆرانكاریەك بەسەر نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان نەهاتووە ونرخەكەی وەكو جارانە بۆ هەر ئەمپێرێك پێنج هەزار دینارە.

قارەمان مەولود حمەد سەرۆكی لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەكان لە شاری هەولێر بەkdp.info راگەیاند:تائێستا لەلایەن وەزارەتی كارەبا خشتەی نوێی پێدانی كارەبا بەهاووڵاتیانیان بەدەست نەگیشتووە و نرخی هەر ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدەش پێنج هەزار دینارە و هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەر نەهاتووە.

لەلایەن خۆشیەوە دیار تاهر بابان وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەkdp.infoراگەیاند: تاوەكو ئیستا خشتەی پێدانی كارەبا بۆ مانگی داهاتوو دیاری نەكراوە، بەڵام بڕیارە كۆبوونەوەیەك سازبكەن و تێدا خشتەی نوێ بۆ مانگی داهاتوو رابگەینن.

دیار تاهر بابان گوتیشی: دیاریكردنی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان لەلایەن پارێزگاوە دەبێت و هیچ پەیوەندی بە وەزارەتی كارەباوە نییە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە هەندێك دەزگا راگەیاندنەكان بڵاو بۆتەوە كە نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بە بڕیاری وەزارەتی كارەبا زیادبووە بەجۆرێك بۆ هەر ئەمپێرێك مانگانە بۆتە حەوت هەزار دینار.

هەواڵی پەیوەندیدار