عەبدولستار مەجید:رەنگە كۆبوونەوەی داهاتوو لەبارەی پێكهێنانی حكوومەت دوا كۆبوونەوە بێت

هەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆكی شاندی دانوستانكاری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەڵێت:رەنگە كۆبوونەوەی داهاتووی نێوان لایەنە سیاسییەكان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێ دوا كۆبوونەوە بێت.
عەبدولستار مەجید سەرۆكی شاندی دانوستانكاری كۆمەلی ئیسلامی كوردستان بەkdp.infoراگەیاند:تاوەكو ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دەستپیكردنەوەی دانوستانەكان دیاری نەكراوە، بەڵام بەهۆی هاتنی سەری ساڵ ئەستەمە ئەم هەفتەیە دەستپێبكاتەوە و رەنگە بكەوێتە دوای سەری ساڵ.
عەبدولستار مەجید گوتیشی: لە كۆبوونەوەی داهاتوو بەروونی باس لەدابەشكردنی پۆست و ئیستحقاقی هەر كوتلەیەك دەكرێت بەپێی هەڵبژاردن.
مەجید ئەوەشی خستەڕوو، رەنگە كۆبوونەوەی داهاتوو لە نێوان لایەنەكان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێ دواكۆبوونەوە بێت یاخود كۆبوونەوەی پێش كۆتایی بێت.
ناوبراو گوتیشی: رەنگە پێكهێنانی كابینەی نوێ ئاسان نەبێت، بەڵام پێویستە لەگفتوگۆكان لەسەر بنەمایەك بگەنە رێكەوتن.




