مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌بڕی 150،000دۆلار قوتابخانه‌یه‌كی شه‌ش پۆلی خێرخوازی دروستده‌كات

هەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30/12/2013 د. عصمت محمد خالد وه‌زیری په‌روه‌رده به ئاماده‌بوونی نهرۆ سعید راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بیناسازی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، پێشوازی له د. علی سلگان الرفاعی، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی كۆلێژی ددان كرد.
له دانیشتنێكدا د. علی الرفاعی پرۆژه‌ی دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی خێرخوازی شه‌ش پۆلی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی له گوندی باغه مره‌فه‌ندی سه‌ر به ناحیه‌ی داره‌تووی سنووری په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر به گوژمه‌ی 150،000 دۆلار خسته‌ڕوو. وه‌زیری په‌روه‌رده دوای ده‌ستخۆشی له خێرخوازی ناوبراو به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی ئه‌م قوتابخانه‌یه، به‌ڵێنی دابینكردنی گشت پێداویستی و هۆكاره‌كانی خوێندن دا.
جێی باسه،هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا،د. علی الرفاعی به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر رێگای گوندی باغه مره‌فه‌ندی قیرتاوكرد.




