ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه كه نه‌وه‌یه‌کی نه‌خوێنه‌وار دروست بێت

سوریا – KDP.Info/ رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان (یونیسێف) رایگه‌یاند : كه له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی سوریا، نزیكه‌ی 5هه‌زار منداڵی سوری له‌و وڵاته ده‌ربه‌ده‌ر بوون و له وڵاته دراوسێكان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه له خێزانه‌كانیان دوورن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه نزیكه‌ی 60% ی منداڵه سورییه‌كان پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه. جولێت تۆما وته‌بێژی یونیسێف له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا به تۆڕی جه‌زیرە نیوزی راگەیاند : به هه‌زاران منداڵی سوریا له سه‌ر خاڵه سنورییه‌كانی لوبنان و عێراق و ئوردن و توركیا به‌ته‌نیا ده‌ژین و دوورن له خێزانه‌كانیان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه زۆربه‌ی منداڵه‌كان ته‌نیا به جل و به‌رگه‌كانیانه‌وه دێنه خاڵه سنورییه‌كان و هه‌ندێكیان به پێ ده‌ڕۆن هه‌تا ده‌گه‌نه خاڵه سنورییه‌كان. وه‌ك رێگا چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی منداڵه سورییه‌كان، تۆما باسی له‌وه‌كرد كه یۆنیسێف لای خۆیه‌وه به‌رنامه‌یه‌كی داڕشتووه بۆ ئه‌و كێشه‌یه، به پێی به‌رنامه‌كه‌ی یونیسێف بێت منداڵه‌كان ده‌نێردرێنه‌وه لای خێزانه‌كانیان و شو‌ێنی تایبه‌تیان بۆ دابین ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ی سوریا. گوته‌بێژی یونیسێف ئەوەشی خستۆتەروو : کە ئه‌و منداڵانه‌ی كه كه‌سی نزیكیان نه‌ماوه، ئه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ داده‌ڕێژن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه خواردن و جل و به‌رگی پێویستیان بۆ دابین ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها خولی فێركاری تایبه‌تیشیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه. شایەنی باسە : له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له وڵاتی سوریا، به هه‌زاران منداڵ له‌و وڵاته له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان بێ به‌شبوون و پێشبینی كاره‌ساتێكی گه‌وره ده‌كرێت له‌و وڵاته‌دا، چونكه منداڵه‌كان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می ده‌ستی ئه‌و جه‌نگه‌ن و ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه كه جیلێكی به‌رچاو نه‌خوێنه‌وار ده‌ربچێت.




