باران بارین تاوەكو شەوی سەری ساڵ بەردەوام دەبێت

هەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەرێوهبەری كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ئەو شەپۆڵە باران بارینەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە تاوەكو شەوی سەری ساڵ بەردەوام دەبێت.
فازل ئیبراهیم بەرێوهبەری كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان بەkdp.infoراگەیاند: لەدوێنێوە هەرێمی كوردستان كەوتۆتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەك كە لە دەریای سپیەوە رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، بەم هۆیەوە شەپۆڵێكی باران بارین رووی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان كردووە.
فازل ئیبراهیم گوتیشی: ئەم شەپۆڵەباران بارینە بەردەوام دەبێت، تاوەكو شەوی سەری ساڵ و سەرتای ساڵی نوێش كەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە.
سەبارەت بەكۆی رێژەی باران بارینی ئەمساڵ ئیبراهیم وتی: لە هەولێر 87.1ملم و لە سلێمانی 336.8 ملم و لە دهۆك 206.5ملم باران باریوە.




