٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هێزێكی سەربازی دەوری ئەنباری داوە و دەنگی تەقەش دەبیسترێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنبار-KDP.info/ ئەمڕۆ سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند كە تۆری پەیوەندیكردن و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە سەرتاسەری ئەم پارێزگایە پچڕایە، هەروەها دەنگی تەقەیەكی زۆر لە نزیك گۆرەپانی خۆپیشاندانەكانی شارەكە دەبیسترێت .

سەرچاوەكە روونیكردەوە كە هەموو پەیوەندییەكانی تەلەفۆن و هێلەكانی مۆبایل و ئینتەرنێـت لە شارەكە پچڕاون و هێزێكی سەربازی گەورەش دەوری شارەكەیان داوە .

سەرچاوەیەكی پۆلیس روونیكردەوە كە دەنگی تەقەكردنێكی زۆر دەبیسترێت لە نزیك گۆرەپانی خۆپیشاندانەكانی ئەم شارە، هێزەكانی سوپای عێراقیش لە سەر فەرمانێكی حكومەتی ئیتیحادی رێگە بە ئەندامانی حكومەتی خۆجێیی پارێزگای ئەنبارو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران نادەن كە بێنە دەرەوە لە شارەكە .

لەلایەكی دیكەوە سەعدون دلێمی وەزیری بەرگری عێراق بە وەكالەت دەڵێت ئەگەر بێت خۆپێشاندەران گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكان چۆڵ بكەن، ئەوا ئەوانیش ئەحمەد عەلوانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئازاد دەكەن.

لەو بارەوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار سازی كرد سەعدون دلێمی رایگەیاند ئەگەر بێت خۆپێشاندەرانی پارێزگەی ئەنبار گۆڕەپانەكانیان چۆڵ بكەن، ئەوا ئەحمەد عەلوانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دەستگیركراو، ئازاد دەكرێت.

دلێمی روونیشیكردەوە كە گۆڕەپانی خۆپێشاندەران بۆتە سەرچاوەیی ترس و دڵەڕاوكێ و هاوكات بۆتە پەناگەی لە یاسا دەرچووان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار