٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێک لە سوتاوەکانی رووداوی ئاگر کەوتنەوەکەی شێڵتەرەكه‌ی‌ سلێمانی گیانی لەدەست دا

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی – KDP.Info/ یه‌كێك له‌و سێ برینداره‌ی‌ كه‌ له‌ ئاگره‌كه‌ی‌ ئێواره‌ی‌ دوێنی یەکشەممە لە نێو شەلتەرێکی ئافرەتان برینداربوون، گیانی له‌ ده‌ستداو لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردوه‌ ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بەژنان لەلێدوانێکی دا بە KDP.Infoراگەیاند: دوای ئەوەی سێ ئافرت بە هۆ ی ئاگرکەوتنەوەیەک سووتان ، یەکێک لە سوتاوەکانی رووداوی ئاگر کەوتنەوەکەی شێڵتەرەكه‌ی‌ سلێمانی لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد و ئه‌و ژنەشی کە گیانی‌ له‌ ده‌ستداوه‌، بە رەگەز عەرەبە و لەدایکبووی شاری بەغدایه و تەمەنی 26ساڵە و ناوی (م. ت)بووە، سەرکەوت عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بەژنان ئەوەشی خستەروو : کە ئەو ژنه پێش رووداوەکە ‌باری دەروونی تەواو نەبووە و  کەیسی نەبووە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی تووندوتیژی دژی ژنان ، بەڵام بەهۆی بێجێگەیی بۆ ئەوەی لەسەر شەقامەکان نەخەوێت بەبڕیاری دادوەر رەوانەی ئەو شێڵتەرە کراوە. بە پێی لیکۆلنەوەکنیش ئەو هۆکار بووە بۆ دروستبوونی ئەگرەکە و بەهۆیەوەش بێجگە لە  گیان لەدەست دانی ناوبراو دوو ئەفرەتی نزیک رووداوەکەش بریندار بوونە و دواتر ئەفرەتەکانی نیوو شەلتەرەکە بۆ شوێنێکی دیعە گوازراونەتەوە ، شایەنی باسە : ئێواره‌ی‌ دوێنێ ئەکشەممە  له‌ گردی عه‌لی ناجی له‌ شاری سلێمانی، ئاگر له‌ شێڵته‌رێكی داڵده‌دانی ژنان كه‌وته‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار