٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پڕۆژەی چاكسازیی هاوپەیمانیی نیشتمانی بۆ كوشتنی لێسەندنەوەی متمانەیە لە مالیكی

سەرچاوە: KDP.info

پەرلەمەنتارێكی كورد لە بەغدا رایدەگەیاێنێت: ورووژاندنی پڕۆژەیەكی چاكسازی لەلایەن هاوپەیمانیی نیشتمانی بۆ كوشتنی پرۆسەی لێسەندنەوەی متمانەیە لە مالیكی.

فاتیح داراغایی ئەندامی لیستی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاكانیوزی راگەیاندووە: تا ئێستا ناوەڕۆكی ئەو پڕۆژە چاكسازییەی گوایە هاوپەیمانیی نیشتمانی بۆ چارەسەركردنی تەنگژەی سیاسی ئامادەی كردووە دیار نییە، هەر بۆیە تا ئێستا هیچ كەس و لایەنێك لەگەڵ هاوپەیمانیی نیشتمانی لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە گفتوگۆی نەكردووە.

داراغایی روونیشی كردۆتەوە، ورووژاندنی پرۆژەكە لەلایەن هاوپەیمانیی نیشتمانی بۆ ئەوەیە پرۆسەی لێسەندنەوەی متمانە لە مالیكی پێ بكوژن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە كە خستنەڕووی پڕۆژەیەكی لەم چەشنە دەبێ رەزامەندیی سەرجەم كوتلە سیاسییەكانی عێراقی لەسەرە بێ، چونكە لەماوەی پێشتردا پێكهێنانی پەرلەمان و حكوومەتی عێراق بە رەزامەندیی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بووە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار