ویلایەتی داوای گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمهریكا دەكات

تاران- KDP.info/ راوێژكاری كاروباری نێو دەوڵەتی رابەری شۆڕشی ئێران و وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران عەلی ئەكبەر ویلایەتی رایگەیاند كە دەبێ بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوانیان ئەمهریكا و ئێران دەست بە دانوستانی راستەوخۆ بكەن.
لەمبارەیەوە كەناڵی سێ ئێرانی بڵاویكردەوە كە راوێژكاری كاروباری وەزارەتی دەرەوەی رابەری شۆڕشی ئێران عەلی ئەكبەر ویلایەتی رایگەیاندووە كە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی عێراق و ئەفغانستان، ئێران و ئەمهریكا بە شێوەیەكی راستەوخۆ دانوستانیان كردووە و پێویستە ئەو دانوستانە راستەوخۆیانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ئێران و ئەمهریكایش بەردەوام بن تا بتوانن لە یەكتر تێبەگەن و كێشەكانیان چارەسەر بكەن.




