٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خۆپیشاندان لە ئیزمیر و ئەستەنبۆڵ بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌سته‌نبۆل- KDP.info/  ئەو خۆپیشاندانانەی كە بە مەبەستی ئیدانە كردنی گەندەڵی وگەندەڵكاران لە ئەستەنبۆڵ و ئیزمیردا لە رۆژی پێنجشەممەوە دەستیان پێكردووە بەردەوامن و پۆلیس و خۆپیشاندەرەكانیش هێرش دەكەنە سەر یەكتر.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی بیانێت بڵاویكردەوە كە لە رۆژی پێنجشەممەوە لە ئەستەنبۆڵ و ئیزمیر خۆپیشاندان بۆ ئیدانە كردنی گەندەڵی و گەندەڵكاران دەستی پێكردووە و سێ رۆژە بەردەوامە.

خۆپیشاندەران داوای دەست لەكار كێشانەوەی گەندەڵكاران و دادگایی كردنیان دەكەن. پۆلیسیش بۆ بڵاوە پێكردنیان گازی فرمێسكڕێژ بەكاردێنێت.

بە هۆی پێكدادانەكانی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس لە هەر دوو شاری ئەستەنبۆڵ و ئیزمیردا زیاتر لە 10 كەس بریندار بوونە و لە شاری ئیزمیریش خۆپیشاندەران زەرەرێكی زۆریان بە ماڵی گشتی گەیاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار