داود ئۆغڵو: ئامانجی ئۆپەراسیۆنی گەندەڵی نییە

قۆنیا- KDP.info/ وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغڵو لە بارەی ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵی لە توركیا رایگەیاند كە ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە ئاشكراكردنی گەندەڵی نییە،بەڵكو تۆڵە سەندنەوە لە ئاكەپە و توركیایە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی رۆتاخەبەر بڵاویكردەوە كە وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغڵو لە میانی بەشداریكردنی لە رێوەڕەسمێك لە شاری قۆنیادا باسی ئەو ئۆپەراسیۆنەی دژی گەندەڵی كرد كە 17ی ئەم مانگە لە شاری ئەستەنبۆڵ ئەنجامدرابوو و بە هۆیەوە ژمارەیەك بەرپرسی ئاكەپەیش دەستگیر كرابوون.
ئەحمەد داود ئۆغڵو لە میانی گوتارەكەیدا رایگەیاندووە كە ئامانجی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاشكرا كردنی گەندەڵی نییە بەڵكو تووڵە كردنەوە لە توركیاو لە ئاكەپەیە.
داود ئۆغڵو لە بەشێكی دیكەی گوتارەكەیدا باسی ئەوەی كردووە كە ماوەی 10 ساڵە توركیا لە سایەی دەسەڵاتی ئاكەپەدا گۆڕانكاری یەكجار گەورەی بە خۆیەوە بینیوە و چەند كەس و لایەنێك كە لە پاڵ دەوڵەتدا خۆیان رێكخستووە و سوودیان لە دەرفەتەكانی كۆمەڵگە وەرگرتووە، چاویان بەو گۆڕانكارییانەدا هەڵ ناێ بۆیە ئۆپەراسیۆنێكی لەو جۆرەیان ساز كردووە.




